چاڤی : ئاره‌زوو ده‌كه‌م له یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید یاری بكه‌م

یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی چاڤی هێرناندێز له لیدوانیكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی ئه‌لمۆندۆ دیپۆرتیڤی ئیسپانی پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و له یاریه‌كی به‌هێزدا توانیان خۆیان بگه‌یه‌نه قۆناغی 8ـی جامی شای ئیسپانیا خۆشحاڵی خۆی ده‌ڕبڕی به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی هه‌رچه‌نده سه‌ركه‌وتنه‌كه ئاسان نه‌بوو .
له لایه‌كی تره‌وه ههێرناندێز ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه ئاره‌زوو ده‌كات یانه‌كه‌ی بگاته یاری كۆتایی و نازناوه‌كه به‌ده‌ست بهێنیت به‌ڵام ڕاشی گه‌یاند كه حه‌زده‌كات له یاری كۆتایی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له یاری كلاسیكۆ ڕووبه‌ڕووی یه‌ك ببنه‌وه و لییان ببه‌نه‌وه ئه‌مه له‌كاتێكدا كه پێش كه‌مێك له یاری گه‌ڕانه‌وه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید رووبه‌ڕووی یانه‌ی لیڤانتی بوه‌وه و یاریه‌كه‌ی پێ دۆراند به‌ڵام به پشت به‌ستن به ئنجامی یاری پێشوو سه‌ركه‌وت بهئنجامی 8-2 .
جێی باسه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه زۆرترین نازناوی جامی شای به‌ده‌ست هێناوه .
نظرات شما عزیزان:
